وەزیری پێشووتری ژینگەی هەرێمی کوردستان: خواردنەوەی ئاوی بوتڵ کارەساتە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


 وەزیری پێشووتری ژینگەی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەەفیزیۆنیدا ئاماژە بە مەترسییەکانی پیس بونی ژینگە دەکات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت خواردنەوەی ئاوی بوتڵ کارەساتە.
دارا محه‌مه‌د ئه‌مین وەزیری پێشوی ژینگەی هەرێمی کوردستان له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا که‌ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ڕووداو ئه‌نجامی داوه‌ ئاماژە بەوەشدەکات کە  یەکێک لە هۆکارەکانی بڵاو بونەوەی زۆری شێرپەنجە پیسبونی ژینگەو هەڵمژینی هەوای پیسە کە دەبێت بە زوترین کات کاری لەسەر بکرێت.
هاوکات باس لە زۆربونی ژمارەی کارگەکانی کوردستان دەکات کە بە پێی پێویست لە ژێر چاودێریدا نین و چەندەها موادی خراپ دەکەنە ژینگەوەو پیسی دەکەن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە لە وڵاتە گەورەکان هەموو کارگەکانیان لەژێر چاودێریدان و ئەبێت فیلتەریان هەبیت، تیمەکانی ژینگە پارێزی بەردەوام سەردانیان ئەکەن، ده‌بێت مەرجەکانی ژینگە پارێزی بگرنە بەر و پانتای سەوزای دەوری کارگەکانیان مەرجێکی زۆر گرنگە کە ئەبێت هەبێت کە هیچکام لەمانە لێرە جێبەجێ ناکرێت.
ئه‌و وه‌زیره یەکێک لە هۆکارەکانی تری گەراندەوە بۆ زۆربونی ژمارەی دانیشتوان و ئەو ئوتومبێلە زۆرەی بەکاردەهێنرێت، کە هۆکاری بەکارهێنانی ئەم ژمارە زۆرەی ئوتومبێلیشی بۆ نەبونی هۆکاری گواستنەوەی گشتی پێویست گەڕاندەوە.
ئه‌و وه‌زیره‌ ئاماژەشی بەوە کرد هۆشیاری هاوڵاتیانیش زۆر گرنگە هەموو هاوڵاتییەک دەتوانێت لە ماڵەکەی خۆیەوە دەست پێبکات بە چاندنی درەخت و سەوز کردنی بەردەم ماڵەکانیان نەک تەنها لەبەر جوانییەکەی بەڵکوو چونکە ئۆکسجینی پێویست دابین دەکات بۆ خاوەن ماڵەکە ، ووتیشی کە  هاوڵاتیان دەبێت  وشیار بن لە بەکارهێنانی بەرهەمە پلاستیکیەکان وەک بەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆرى عه‌لاگە و و بەتایبەت بتڵی ئاو خواردنەوە  کە تەندروست نیە و لە هەندێک وڵاتانی جیهان قەدەخەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار