گۆڤاری بی ئێن ئه‌ی: هێزە کوردەکانی سووریا دەتوانن ببنە مۆتەکەیێک بۆسەر ئاسایشی تورکیا

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی کورد پرێس، گۆڤاری  سیاسی (بی ئێن ئه‌ى) که‌ له‌ ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا بڵاوده‌کرێته‌وه‌ هۆشداری داوە له‌وه‌ی که‌ درێژە کێشانی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا دەتوانێت لێکەوتەی مەترسیداری ببێت لەوانه‌ هێرشە بەردەوامەکانی هێزە کوردەکانی سووریا لەناو خاکی تورکیا.

ئه‌م گۆڤاره‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هێرشه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌ سه‌رۆكایه‌تیی كوردانی سووریا له‌ سێ پارێزگای جیاوازی توركیا ئه‌نجام دراوه‌ و هۆشداری داوه‌ كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌توانێت له‌ كۆتاییدا ببێته‌ مۆتەکە بۆ توركیا.

ئەم گۆڤارە ئاماژەی بەوە داوە کە ڕووسیا دژایەتیی ئۆپەراسیۆنی دووبارەی سەربازیی تورکیای کردووە بۆ سەر کوردەکانی سووریا و دەنووسێت: ئێستا تورکیا ڕووبەڕووی چەند کێشەی گەورە بووەتەوە لەوان، هێرشی هێزە کوردەکانی سووریا بۆسەر خاکی وڵاتەکەی، لەمپەڕ نانەوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکانی دانیشتووی تورکیا و نیشتەجێ کردنیان لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، ناڕەزایی دەربڕینی هاوپەیمانە سوورییەکانی تورکیا بە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا، لاواز بوونی پێگەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی بەردەمدا. لە کۆتاییدا ئەم گۆڤارە وای بۆ دەچێت کە ئەم جۆرە ڕووداوانە دەتوانن لە داهاتوودا ببنە مۆتەکەیەکی جدی بۆ تورکیا.

جێگای ئاماژه‌یه‌ چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر لە ئێستا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند کە لە سێ "ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی ڕەوا" لە دژی پێگەکانی سوپای تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتە بە گشتی ٧ سەرباز کوژراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار