براى گۆهدار زێبارى بۆ (هاوڵاتى): 28 ڕۆژە زیندانیانی بادینان مانیان لە خواردن گرتووهو دۆخیان خراپه
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى - عەمارعەزیز
برای یهکێک لهزیندانیانی بادینان ڕایدهگهیهنێت براکهی و زیندانانی دیکه ٢٨ ڕۆژه مانیان لهخواردن گرتووهو دۆخی تهندروستیان خراپه، داواش لە هەموو لایەک دەکات رێگە بەهیچ کەسێک نەدەن چیتر دەستى دەستى بە زیندانیانى بادینان بکرێت و بە زووترین کات ئازاد بکرێن.
لهلێدوانێکیدا بۆ (هاوڵاتی) زێدان برایى گۆهدار زێبارى که یهکێکه لهزیندانیانی بادینان ووتى " بەپێى بڕیارەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێش سێ رۆژ ماوەکەیان کۆتایى هاتووە و دەبێت ئازاد بکرێن ، بەپێى زانیاریەکانم ئەگەر دادگا سەروەر بێت و دەستى حزبى تیادا نەبێت رۆژى یەکشەم کە دەکاتە 21ى ئاب گۆهدار و هاوڕێیەکانى لەگەڵ زیندانیانى شیلادزێ ئازاد دەکرێن، ئێمەش چاوەرێ دەکەین تا ئەو کات بزانین چ بڕیارێک دەردەچێت ".
وتیشی" ماوەى 28 رۆژە مانیانگرتووە لە خواردن دۆخى تەندروستى یان خراپە ، بەووتەى پارێزەرانى دۆسیەکە بەشێک لە زیندانیان توشى خوێن بەربوون بوون، چاوەکانیان کز بوونە ، گورچیلە و لەشى ئەوان زۆر لاواز و بێتاقەت بوونە، سەڕەراى هەموو ئەمانە ئیرادەیان زۆر بەهێزە و هەموو کاتێک دەڵێن ئێمە لەسەر تۆمەتى نا دروست زیندانکراوین و لەسەر هەڵویستەکانیان بەردەوامن، ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر مانگرتنى خۆیان درۆشمیان یان مردن یان ئازادى".
زێدان ووتیشى " داوا لە هەموو لایەک دەکەین رێگە بەهیچ کەسێک نەدەن چیتر دەستى دەستى بە زیندانیانى بادینان نەکرێت و بە زووترین کات ئازاد بکرێن چونکە بەپێى هەموو پێوەرێک ماوەکەى خۆیان لە زیندان تەواوکردوە "
زیندانیانى بادینان لەمانگى ئەیلول و تشرینى یەکەمى 2020 لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران ، نزیکەى 24 مانگە لە زیندان دان و تا ئێستا بەدەل بەروارى و ئۆمێد بەرۆشکى ئازاد کراون.
ئەو پێنج چاڵاکوان و رۆژنامەنووسەى بادینان لە 16ى شوباتى 2021لەلایەن دادگاى تاوانەکانى دووى هەولێرە بە "تاوانى تێکدانى ئاسایشى نیشتیمانى" هەریەکەیان بە سزاى شەش ساڵ زیندانکردنیان بەسەردا سەپێنرا و ئەو بڕیارەش کاردانەوەى ناوخۆیى و بیانى لێکەوتەوە.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە شوباتى 2022 بەمەرسومێک لەسەدا 60ى سزاى پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسە سزادراوەکەى بادینانى کەمکردەوە ، بەوتەى کەسۆکارى یەکێک لە زیندانیانى بادینان سێ رۆژ بەسەر وادەکە تێپەریووە و هێشتا لە زیندانن .
