هەپەگە: 9 سەربازی سوپای توركیامان كوشت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هه‌په‌گه دەڵێت: 9 سەربازی سوپای توركیامان كورشتووە.

هه‌په‌گه، لەبارەی ئەنجامی چەند چالاکیەکی گەریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: سوپای تورکیا سه‌رباری هه‌موو توانا ته‌كنیكیه‌كانی نه‌یتوانی پێشڕه‌وی بكات، له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان كه‌ به‌ ئیراده‌یه‌كی گه‌وره‌وه‌ شه‌ڕ ده‌كه‌ن.

راشیگەیاند: لە ئەنجامی جەند چالاکیەکی گەریلادا، له‌ ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی تاكتیكی گه‌ریلا، ٩ سه‌ربازی توركیا  كوژران و یەك سەنگەر و ٢ كامێرای حه‌راری تێكشكان.

ڕونیشیکردەوە: سوپای توركیا ٢٩ جار به‌ بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ١٠ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٨ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، به‌ده‌یان جاریش به‌ تانك، چه‌كی قورس و هاوه‌ن گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار