سەڵاح رەشید لەسەر سكاڵای كوڕێكی رەسوڵ مامەند چووە بەردەم دادگا و بەكەفالەت ئازادكرا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەڵاح رەشید نوسەری كتێبی دیداری تەمەنی مامجەلال لەسەر سكاڵایەك چوە بەردەم دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر و بە بەكەفالەتی چوار ملیۆن دینار ئازادكرا.
پارێزەر بەشدار حەسەن لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسوك، رایگەیاند: "كەمێك لەمەوبەر ماموستا سەڵاح ڕەشید ، نوسەری كتێبی دیداری تەمەن، لەسەر سكاڵایەك چوە بەردەم دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر و دواتر بەكەفالەتی چوار ملیۆن دینار ئازاد كرا ، بە پێی مادە ٤٣٤ لە یاسای سزاكانی عیراقی".
ئاشكراشیكرد: ئارام ڕەسوڵ مامەند، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی ، سكاڵای لەسەر سەڵاح ڕەشید تۆماركردووە، چونكە پێیوایە لەكتێبی دیداری تەمەنی مام جەلال كەلەلایەن سەڵاح ڕەشید ئامادەكراوە ، تەشهیر بە خوالێخوشبوو ڕەسوڵ مامەندی باوكی كراوە".

بابهتی پهیوهندیدار