ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: پرۆژەی دانانی كامێرای تیژڕەوی رەتدەكەینەوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوابەدوای کۆبوونەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆیان، بۆ هەڵوەشاندنەوەى دانانى ٢٥٠ کامێراى چاودێریى لە سنورى پارێزگاى سلێمانى، ، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆبونەوەیەكدا پرۆژەی دانانی كامێرای تیژڕەوی (پۆینت توو پۆینت) رەت دەكاتەوە.

ئەنجومەنەکە  پێشنیازیش دەكات  بۆ پەرلەمانی كوردستان گرێبەستی دانانی كامێرای تیژڕەوی رابگرێت. هاوکات ئەنجومەنەکە داوا لە داواكاری گشتی سلێمانی دەكات، رێكاری یاسایی بگرێتە بەر بۆ ڕاگرتنی گرێبەستی ئەو پرۆژەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە داواکاری گشتی پرۆژەکەی ڕەتکردۆتەوەو لە چەند ڕۆژی ڕابووردووشدا تەقە لەچەند کامێرایەکی هاتۆچۆ کراو زیانیان پێگەیەنرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار