هاوسەرۆکی هەدەپە: لە مێردینەوە تاوەکو خابوور هیچ رێگەیەکی بازنەیی دروستنەکراوە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەلێدوانێکیداهاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند لە مێردینەوە تاوەکو خابوور هیچ شارێکمان نییە رێگەی بازنەیی بۆ دروستکرابێت.

میتحەت سانجارهاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، بەیاوەری شاندێک کە پێکهاتبوو لەهەریەکە لە ئێبرو گونای، گوتەبێژی هەدەپە و مێرال دانش بێشتاش، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە؛ پەرۆ دوندار، پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی مێردین و دوو شاند کە لە ئامەد و مێردینەوە رۆیشتبوونە ئەوێ، لە شارۆچکەی دێرکی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لەبارەی رووداوە هاتووچۆکەی رۆژی شەممەی رابووردووە (کە تیایدا زیاتر لە٢٠ کەس بوونە قوربانی) سازکرد وتیایدا رەخنەی لە حکومەتی تورکیا گرت بەوەی گرنگی بە رێگەوبانی شارەکانی باکووری کوردستان نادات.

هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە دەربارەی هەردوو ڕووداوەکە وتیشی، "رووداوی یەکەم روودەدات، 20 خولەک تێدەپەڕێت، هیچ رێوشوێنێک ناگیرێتەبەر، رێگە داناخرێت. لە کاتێکدا بەهۆی رووداوەکەوە فۆسفات بە شەقامەکەدا پەرت دەبێت، دیسان هیچ رێوشوێنێک ناگیرێتەبەر. دوای 20 خولەک بارهەڵگرێکی دیکە دێت و لێرە، لەو خەڵکە دەدات کە بە مەبەستی هاوکاریکردن لێرە بوون."

ئاماژەشی بەوەکرد لە مێردینەوە تاوەکو خابوور هیچ شارێکمان نییە رێگەی بازنەیی بۆ دروستکرابێت.

جێگای ئاماژەیە ئێوارەی شەممە 20-08-2022 لە شارۆچکەی دێرکی مێردین دوو رووداوی هاتووچۆ بەدوای یەکدا روویاندا و بەو هۆیەوە زیاتر لە 20 کەس گیانیان لەدەستدا. رووداوەکە بەهۆی دوو بارهەڵگرەوە بوو، کە دەگوترێت برێکیان نەماوە، شۆفێرەکانیش دوای وەرگرتنی وتە لێیان بەبڕیاری دادگا دەستگیرکراون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار