هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی لەناوچەی مەتینا ئاشکراکرد

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەڕاگەیەندراوێکدا هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی لە ناوچەی مەتینای باشووری کوردستان بڵاوکردەوە، کە مانگی ڕابردوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکی داگیرکەردا شەهیدبوون.

ئەمڕۆ سێشەممە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی گەریلای لە ناوچەی مەتینا بلاوکردەوە و ڕایگەیاندووە: هاوڕێیانمان ڕۆژهات، عەلی و باهۆز بە چالاکییەکانیان بە سەرکەوتوویی لە شێوازی شەڕی تیمە گەڕۆکەکاندا، گورزی زۆر قورس و گەورەیان لە داگیرکەران دا، لە بەردەوامیی بەرەنگارییە بێ وێنەکەیاندا، ڕۆژی ٥ی تەمموزی ٢٠٢٢ قارەمانانە شەڕیان کرد و شەهید بوون.

هەروەک هاتووە: ئەم ڕۆڵە قارەمانانەی کوردستان بە بەرخۆدانیان لەسەر هێڵی فیدایی، هێرشیان کردە سەر داگیرکەران و گوزری کاریگەریان لێدان، ئێمە بەڵێن دەدەین، کە بەرخۆدانەکەیان دەگەیەنینە سەرکەوتن.

هەپەگە ناسنامەی شەهیدەکانی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

نازناو: ڕۆژهات کوردستان

ناو و پاشناو: فەرهاد ئۆتگەن

شوێنی لەدایکبوون: ئەدەنە

ناوی دایک و باوک: حەمدیە – نیعمەت

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تەمووزی ٢٠٢٢ / مەتینا

****

نازناو: عەلی تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: مەتین کارابۆگا

شوێنی لەدایکبوون: دیلۆک

ناوی دایک و باوک: ئەسمەر – رەسول

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تەمووزی ٢٠٢٢ / مەتینا

****

نازناو: باهۆز باگۆک

ناو و پاشناو: فەرهاد دەمیرتاش

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: غەنیمە – ئاسلان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تەمووزی ٢٠٢٢ / مەتینا

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هەپەگە سەرەخۆشیی لە “بنەماڵە هێژا و بەنرخەکانیان، گەلی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەریی کوردستان دەکەین”.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار