نوێنهری حکومهتی ههرێم لهبهغدا: پێشنیازى پێکهێنانى دوو فەوجى پاسەوانى سنوور دراوەتە کازمی

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکى نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا ئاشکرای دهکات، لە لایەن وەزارەتى ناوخۆى عێراقەوە پێشنیازى پێکهێنانى دوو فەوجى پاسەوانى سنوور بۆ هەرێمى کوردستان بۆ مستهفا کازمی فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکانی وڵات بهرزکراوهتهوه.
فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا به (رووداو)ی ڕاگهیاندووه، رۆژی 24ى ئابى 2022 لەگەڵ عوسمان غانمى، وەزیرى ناوخۆى عێراق کۆبوونەتەوە و تێیدا باسیان لە پێکهێنانى دوو فەوجى هێزەکانى پاسەوانى سنوور بۆ هەرێمى کوردستان کردووە و وەزیری ناوخۆی وڵات گوتوویەتی، پێشنیازى پێکهێنانى ئەو دوو فەوجە بۆ فەرماندەیی گشتیى هێزە چەکدارەکانی وڵات بەرزکراوەتەوە.
لە هەرێمى کوردستان سێ لیواى پاسەوانى سنوور هەن؛ دووانیان یەکى لە سێ فەوج پێکهاتوون و سێیەمیان کە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانییە، لە پێنج فەوج پێکهاتووە.
جێگای ئاماژهیه پێشنیازى پێکهێنانى ئەو دوو فەوجەى پاسەوانى سنوور لە دواى تۆپبارانەکەى سنوورى زاخۆ لە 20ـی تەممووزى 2022 کرا کە بەهۆیەوە نۆ گەشتیار کوژران و 26ى دیکەش بریندار بوون، ئهویش دوای ئهوهی لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لەگەڵ لیژنەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پەرلەمانى عێراق راپۆرتێکى هاوبەشیان لەبارەى تۆپبارانەکە ئامادەکرد و تێیدا داوایانکرد دوو فەوجى دیکەى پاسەوانى سنوور لە هەرێمى کوردستان پێکبهێندرێت بۆ پاراستنى ناوچە سنوورییەکان.
