هه‌په‌گه‌: حه‌وت سه‌ربازی تورکیا له‌ زاپ و خواکورک کوژران

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند: لە چالاكییەكان گەریلادا حەوت سەربازی توركیا كوژراون و زیانێكی گەورە لە سوپای تورکیا لە ناوچەکانی زاپ و خواکورک دراوە.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی هه‌په‌گه‌ که‌ ئه‌مڕۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ : لەو چالاكییانەی گەریلاكاندا حەوت سەربازی داگیركەری تورك كوژران و سەنگەرێك خاپور كرا و درۆنێكی سوپای توركیش خرایە خوارەوە.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: سوپای تورك ١١ جار بە بۆمبی ئەتۆمی تاكتیكی و چەکی کیمیایی، ٣٠ جاریش بە هەلیكۆپتەر و ١٠ جاریش بە فڕۆكەی جەنگیی هێرشیان کردووەتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار