یه‌كێتی كۆتایی به‌سیستمی هاوسه‌رۆكی ده‌هێنێت

3 ساڵ لەمەوپێش
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28-08-2022، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرس كه تایبه‌تن به بارودۆخی حزبه‌كه‌یان و بۆچونی یه‌كێتی له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عیراق كۆببنه‌وه‌وه.
به‌پێی ئه‌و بڵاوكراوانه‌ی كه میدیای ره‌سمی حزبه‌كه بڵاویكردوه‌ته‌وه: یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیار له‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیستمی هاوسه‌رۆكی و جێگر بۆ سه‌رۆك داده‌نێت، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیار‌و راسپاردانه جێگیر ده‌كرێن كه له دوای 8ی ته‌ممووز و دیداری یه‌كێتییه‌وه ده‌ركراون.
هه‌روه‌ها بڕیاره هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه پێشووتر سڕكرابوون یاخود ده‌ركرابوون، ئه‌ندامی دیكه له شوێنیان دابنرێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی زیاد بكرێت.
جێگه‌ی باسه، به‌پێی زانیارییه ناره‌سمییه‌كان بڕیاره هه‌ریه‌ك له فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان برادۆستی و قوباد تاڵه‌بانی ببنه ئه‌ندامانی نوێی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و نوخشه ناسح-یش ببێته ئه‌ندامی نوێی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تیی یه‌كێتی و له‌شوێنی یه‌كێك له‌وانه دابنرێت كه پێشتر ده‌ركرابوون.
