هەناردەی نەوتی عێراق زیاد دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



بە پێی ڕاپۆرتی وزەی ئەمەریکا  هەناردەی نەوتی عێراق زیادی کردووە

زانیاری وزەی ئەمەریکا لە ڕاپۆرتێکدا  سەبارەت بە هاوردەی نەوتی وڵاتانی بەرهەمهێن بڵاوی کردەوە کە وڵاتەکەیان لە ٨ وڵاتی جیهانەوە بەبری 5 ملیۆن و356 هەزار بەرمیلی رۆژانە نەوتی هاوردە کردوە.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا کراوەو ئاماژەی بەوە کردووە ، هەفتەی ڕابردوو عێراق بەبری 225 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەى هەناردەکردوە  بەم پێیەش بەراورد بەهەفتەی پیشتر 64 هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا بەرزبوەتەوە.

 جێی ئاماژەیە, کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق، کۆی گشتی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی تەمموز خستەڕو کە تێیدا دەردەکەوێت لە مانگى رابردودا عێراق بە بەهاى زیاتر لە (10) ملیار دۆلار نەوتى فرۆشتووە و كۆی ئەو بڕە نەوتە خاوەی بۆ مانگی تەمموز لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە هەناردە كراوە 99 ملیۆن و 965 هەزار و 94 بەرمیل بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار