ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆك په‌سه‌ند ده‌كات

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٨ ی ئابی ٢٠٢٢ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوووه .
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی راپۆرتێكی زاره‌كی ھه‌مه‌لایه‌نه‌ی له‌سه‌ر دۆخی گشتی ھه‌رێم به‌تایبه‌ت گوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵكی كوردستان ، عیراق ، ناوچه‌كه، پرسی رێكخراوه‌یی و حزبی , په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان , روئیای یه‌كێتی بۆ داھاتوو پێشكه‌شكرد.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ھه‌م له‌ھه‌رێم ھه‌وڵمانداوه یه‌كڕیزی نیشتمانی بپارێزین و كاربكه‌ین بۆ به‌ھێزتركردنی قه‌واره‌ی ھه‌رێم و ھه‌م له عیراقیشدا توانیومانه ئه‌ركه نیشتمانییه‌كانی خۆمان جێبه‌جێبكه‌ین له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌وافق و ھاوبه‌شێتی راسته‌قینه و پاراستنی بنه‌ماكانی ده‌ستوور .
دوابه‌دوای ئه‌وه به‌پێی ئه‌جندای كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌ی راسپارده‌كانی دیداری یه‌كێتی و ھه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆ كرا .
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دوای گفتوگۆ سه‌رجه‌م راسپارده‌كانی دیداری یه‌كێتی په‌سه‌ندكردو ئۆرگان و دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتی راسپارد ھه‌ریه‌كه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێبه‌جێیان بكات .
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به ھه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌گوێره‌ی ھه‌لومه‌رجی نوێی ژیانی حزبایه‌تی یه‌كێتی .
لیژنه‌ی په‌یڕه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی خسته‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه بۆ گه‌شه‌كردنی ژیانی حزبایه‌تی یه‌كێتی پێویستن دوای گفتوگۆی تێروته‌سه‌لی ھه‌ڤاڵانه په‌یڕه‌وه نوێكه په‌سه‌ندكرا .
پاشان به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی نوێی كه سیستمی ھاوسه‌رۆكی نه‌ھێشت، بۆ ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی ئاسایی و نه‌ریتی حزبایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، خۆی كاندیدكرد بۆ ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیش بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ھه‌ڵبژارد.
