هێزهکانی کۆماندۆ: ههوڵێکی هێرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر پووچەڵ کرایەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لهڕاگهیهندراوێکدا هێزەكانی كۆماندۆ سەر بە یەكەی ٧٠ـی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگهیاند هەوڵێکی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە ناوچەی قادر كەرەم لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، پووچەڵ کراوهتهوه.
لەمبارەیەوە راگەیاندنی هێزەكانی كۆماندۆ بڵاوی كردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ لەلایەن هێزێكی كۆماندۆوە دەست بەسەر ژمارەیەك بنكەی هەڵدانی مووشەكی كاتیوشادا گیرا كە لە سنووری ناحیەی قادركەرەم بۆ هێرشكردنەسەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر ئامادەكرابوون، راشیگەیاندووە "لەو هەڵمەتەدا، دەستبەسەر سێ بنكەی هەڵدانی مووشەكدا گیراوە".
جێگای ئاماژهیه لە ماوەکانی رابردوودا، شەش جار هێرشی مووشەكی بۆسەر كێڵگەی گازی سروشتیی كۆرمۆر لە ناوچەی قادر كەرەم لە سنووری قەزای چەمچەماڵ ئەنجامدران و کۆمپانیای بەڕێوەبردنی کێڵگەکە ناچاربوون پرۆژەی فراوانکردنی کێڵگەکە رابگرن.
