که‌رکوک: تیرۆرستێک کوژرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


له‌لێدوانێکی ڕۆژنامه‌نوسیدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکوک رایگەیاند، لە قەزای داقوقی سەربە پارێزگای کەرکوک تیرۆریستێکیان کوشتووە و تیرۆریستێکی دیکەشیان بریندار کردووە. 
لەوبارەیەوە فەریقی یەکەم لیوا "عەلی فەریجی" ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ بە ئاژانسی فه‌رمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "هێزێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانە ھاوبەشەکان لە کەرکوک توانیویەتی خۆکوژێک بکوژێت و یەکێکی دیکەش بریندار بکات لە زنجیرە چیا دۆلان لە قەزای داقوق. 
 ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆپەراسیۆنەکە لەژێر چاودێری ئاوان ئەنجامدراوە.  
جێگای ئاماژه‌یه‌ چه‌کدارانی داعش له‌سنوری که‌رکوک و سه‌لاحه‌دین و نه‌ینه‌وا ناوبه‌ناو هێرشده‌که‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار