گۆڕان بۆ یهکێتی: بهمهرج پۆستی پارێزگاری سلێمانی ڕادهست دهکهین

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای کۆبوونهوهی شاندی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاندی باڵای گۆڕان بە سەرۆكایەتیی عومەر سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی گۆڕان، ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرای دهکات هەرچەندە یەكێتی بە فەرمی داوای پۆستی پارێزگاری سلێمانیی كردووە، بەڵام ئەوان بە مەرج ئامادەن پۆستەكەی رادەست بكەنەوە.
دڵشاد ڕەشید، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان، بە میدیاکانی پارتی ڕاگهیاندووه: بەپێی ڕێککەوتنی سیاسیی یەکێتی و گۆڕان، کاتی ئەوە ھاتووە گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری ھەڵەبجەدا بکرێت: ”بێگومان لە کۆبوونەوەکەی ھەفتەی ڕابردوودا یەکێتی داوای ئەوەی لە بزووتنەوەی گۆڕان کردووە کە پۆستی پارێزگاری سلێمانی ڕادەست بکرێتەوە.“
ئەو ئهندامهی گۆڕان ئهوەشی ئاشكرا كرد كە ئەوان بۆ ئەم كارە مەرجیان هەیە و وتی: ”بزووتنەوەی گۆڕان رازی بووە بەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی ڕادەستی یەکێتی بکاتەوە، بەڵام ئێستا ئەو پۆستەیان پێنادەینەوە، چونکە دەبێ ڕێککەوتنێکی نوێ بکەین، ئەوکات ئێمە پۆستی پارێزگاری سلێمانی رادەستی یەکێتی دەکەین.“
دهشڵێت كە دەبێ بەپێی ڕێككەوتنە تازەكەیان، یەكێتی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە بە گۆڕان بدات، ئینجا ئەوان ئامادەن پۆستی پارێزگاری سلێمانی رادەست بكەنەوە.
جێگای ئاماژهیه لە ساڵی ٢٠١٧ەوە، د. ھەڤاڵ ئەبووبەکر، وەک پارێزگاری سلێمانی لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی ڕێككەوتنێكی نێوان یەكێتی و گۆڕان، دەستنیشان كراوە، هەرچەندە ئەوكات وا راگەیاندرا كە پۆستەكە بە شێوەی خولی بۆ هەر دوو ساڵ جارێك، لای یەكێك لەو دوو حزبە دەبێت، بەڵام تا ئێستا گۆڕانكاری لەو پۆستەدا نەكراوه
