ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان: حكومه‌ت به‌ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ی پشتگوێ خستووه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی / دیار ستار
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاشكرا غه‌در له پێشمه‌رگه ده‌كات و دوای چه‌ندینجار داواكردنی ده‌رماڵه بۆیان هێشتا ئاماده‌نیه ده‌رماڵه‌كانیان بۆ خه‌رج بكات.
له‌و باره‌یه‌وه باڵامبۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به هاوڵاتی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار به پرۆژه‌و به ره‌سمی داوامان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه كه ده‌رماڵه شایسته‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه خه‌رج بكات ، به‌ڵام حكومه‌ت وه‌ڵامی نه‌داوینه‌ته‌وه.
وتیشی: حكومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی بیری لای پاره كۆكردنه‌وه‌یه، هێنده ئه‌و مافه به‌فه‌رمانبه‌ره‌كانی ره‌وا نابینێت كه شایسته داراییه‌كانیان پێ بدات، كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك تائێستا له ده‌رماڵه شایسته‌كانی وه‌ك خێزان و بڕوانامه‌و زۆر ده‌رماڵه‌ی تر بێبه‌ش كراون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ته‌حه‌دا ده‌كه‌م تائێستا یه‌ك پێشمه‌رگه كه به‌شداری شه‌ڕه‌كانی كردوه‌و سنگی خۆی بۆ كوردستان ناوه به گوللـه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بینیبێت، به‌ڵام كاتێك دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویستیان به پێشمه‌رگه بێت، ده‌ڵێن هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ین و ئه‌م دروشمه بێ جێیانه ده‌ڵێنه‌وه، به‌ڵام له‌ئه‌رزی واقع دا وانیه‌و حكومه‌ت ته‌واو پێشمه‌رگه‌ی پشتگوێ خستووه‌و كاتێك پێشمه‌رگه‌یه‌ك خانه‌نشین ده‌بێت، ته‌نها 220 هه‌زار دیناری پێده‌درێت كه ئه‌و بڕه پاره‌یه جێی هیچ ناگرێت.