تەرمی یەکێک لە ڕفێنراوەکانی کەرکوک دەدۆزرێتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو چەن چەکدارێکی تیرۆرستان دوو گەنجی کورد لە کەرکوک دەڕفێنن و بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لەو گەنجانە دەدۆزرێتەوە.
لەو بارەیەوە پەیامنێرمان لە کەرکوک پێی ڕاگەیاندین: شەوی ڕابردوو ژمارەیەک چەکداری داعش لەدەشتاییەکانی جەبەڵ بۆرلە کەرکوک دوو گەنجی کوردیان ڕفاند و بەیانی ئەمڕۆ تەرمی یەکێک لە گەنجەکان بە سەربڕاوی لە ناوچەی جەبەڵ بۆر سەر بە پارێزگای کەرکوک کە پیشەی پێشمەرگەیە دۆزرایەوە.
پەیامنێرمان ئەوەشی خستە ڕوو, تەرمی ئەو گەنجەی دۆزراوەتەوە ناوی عەلی عەبدوڵا ڕەزایە و تەمەنی 39 ساڵە بەڵام تا ئێستا ئەو گەنجەی دیکەی کەڕفێنراوە بە ناوی ئارام هادی ڕەشید بێسەرو شوێنە .
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێرمان هێزە ئەمنیەکانی ناوچەکە ڕاسپێردراون کە لێکۆڵینەوەی ورد لە ڕوداوەکە بکەن و هەوڵی دەزگیرکردنی ئەو چەند چەکدارە تیرۆرستیە بدەن کە هاتونەتە ناوچەکەوە
