نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه هاريكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى و لێكگه‌يشتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی دۆخی عێراقەوە بڵاوکردەوە و داوا لە لایەنەکان دەکات دان بە خۆیاندا بگرن و "رێگە نەدەن دۆخەکە لەوە زیاتر لە کۆنترۆڵ دەربچێت." نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا "نیگەرانیی قووڵی" لەبارەی پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ئەمڕۆی بەغدا و چەند شوێنێکی دیکەی عێراق دەربڕیوە و داوا لە هەموو لایەک دەکات "ئەوپەڕی دان بە خۆیاندا بگرن و رێگە نەدەن دۆخەکە لەوە زیاتر لە کۆنترۆڵ دەربچێت."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، خۆپێشاندانی ئاشتيیانه مافێكى ده‌ستووريى پارێزراوه، "به‌ڵام ئاڵۆزى و راگرتنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه ده‌بێت شكۆى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت پارێزراو بێت و رێگرى له ئه‌رك و كاره‌كانيان نه‌كرێت."
نێچیرڤان بارزانی بە پێویستی دەزانێت هێزه ئه‌منييه‌كان به‌وپه‌ڕى ئاگايى و وشيارييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و "رێگه نه‌درێت خۆپێشاندان و رووداوه‌كان ببنه هۆى تێكچوونى زياترى دۆخى ئه‌منى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌نێوان عێراقييه‌كاندا."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، دۆخی وڵاتەکە "ئەوپەڕی دانایی و گەڕانەوە بۆ لۆژیک و دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی نیشتمانی و بەرپرسانە و هاریکاریی هەمووانی دەوێت، بۆئەوەی عێراق لەو دۆخە سەختە رزگاری ببێت و کار لە کار نەترازێت."
هەروەها نێچیرڤان بارزانی جارێکی دیکە هەموو هێز و لایەنە پەیوەندیدارە عێراقییەکانی بانگهێشتی هەولێر کردووە بۆئەوەی کۆببنەوە و دەست بە گفتوگۆ بکەن، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە "هه‌رێمى كوردستان وه‌كو هه‌ميشه هاريكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى و لێكگه‌يشتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
له نزيكه‌وه و به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌غدا و چه‌ند شوێنێکی دیکه‌ی وڵات ده‌ڕوانين. داوا له هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆيان‌دا بگرن و ڕێگه نه‌ده‌ن دۆخه‌كه له‌وه زياتر له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت.
خۆپيشاندانى ئاشتيانه مافێكى ده‌ستووريى پارێزراوه، به‌ڵام ئاڵۆزى و ڕاگرتنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه ده‌بێ شكۆى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت پارێزراو بێت و ڕێگرى له ئه‌رك و كاره‌كانيان نه‌كرێت.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هێزه ئه‌منييه‌كان پێويسته به‌وپه‌ڕى ئاگايى و وشيارييه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و ڕێگه نه‌درێت خۆپيشاندان و ڕووداوه‌كان ببنه هۆى تێكچوونى زياترى دۆخى ئه‌منى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌نێوان عێراقييه‌كاندا.
دۆخى وڵات ئه‌وپه‌ڕى دانايى و گه‌ڕانه‌وه بۆ لۆژێك و ده‌سپێكردنى گفتوگۆيه‌كى نيشتمانى و به‌رپرسانه و هاريكاريى هه‌مووانى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌و دۆخه سه‌خته ڕزگارى ببێت و كار له كار نه‌ترازێت.
دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه هاريكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى و لێكگه‌يشتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان، بۆيه دووباره هه‌موو هێز و لايه‌نه په‌يوه‌نداره عێراقييه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌ولێر كۆببنه‌وه و ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى جددى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ى وڵات بكه‌ن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/8/29
