مەسرور بارزانی دوای پەیوەندی لەگەڵ کازمی: کاتی دیالۆگێکی هەمەلایەنە و راشکاوانەیە

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ مستەفا کازمی پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت، "کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی هەمەلایەنە و راشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە."
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
زۆر نیگەرانم لە هەڵگیرسانی گەڕێکی دیکەیی تووندوتیژی لە عێراق. لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ قسەم کرد و ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانم بۆ یارمەتیدان لە گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ هەموو وڵات دەربڕی.
کاتی ئەوە هاتووە دیالۆگێکی هەمەلایەنە و راشکاوانە بکرێت سەبارەت بەو پرسە قووڵ و مەترسیدارانەی کە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە. دەبێت ئەوەندە ئازابین دان بە جیاوازییەکانی یەکتر بنێین و قبووڵ بکەین کە ئەو دۆخەی ئێستا هەموومان خۆمانی تێدا دەبینینەوە، پێویستی بە چارەسەرێکی هەمیشەیی هەیە.
