سەرۆکی هەرێم: هەڵوێستەکەى سەدر نیشتمانى و بەرپرسیارانە بوو

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەتویتێکدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لە هەڵوێستەکەى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و داواش لە سەرجەم لایەنەکان دەکات کە دیالۆگ ئەنجامبدەن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان.

30ى ئابى 2022، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتێکدا پێشوازى لە هەڵوێستەکەى موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر کرد بۆ داواکاریی کۆتاییهێنان بە گرژى و کشاندنەوەى لایەنگرانى لە ناوچەى سەوز و دەڵێت: "پاڵپشتیى هەڵوێستە نیشتمانییە بەرپرسیارانەکەى دەکەین و دەخوازین ئاسایش و سەقامگیرى باڵ بەسەر وڵاتدا بکێشێت".

سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەڵێت: "بانگهێشت دووپات دەکەینەوە بۆ سەرجەم هێز و لایەنەکان بۆ ئەنجامدانى دیالۆگ لە پێناو چارەسەرى کێشەکان و رزگاکردنى عێراق لەم دۆخە قورسە"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار