بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی: موقته‌دا سه‌در مه‌رامی فیتنه‌ی پوچه‌ڵكرده‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌در راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در مامه‌ڵه‌ی شیاوی سه‌ركرده‌و هێزه نیشتمانییه‌كان رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، رووداوه‌كانی شه‌وی رابردوو مه‌ینه‌تییه‌كی نیشتمانییه. به‌ڵام گرفت و ئاڵنگاریی زۆر هه‌بوون كه گه‌لان به ئیراده و حیكمه‌ت تێیانپه‌ڕاندووه بۆ چه‌سپاندنی یه‌كڕیزی و به‌رده‌وامیی بونیادنان.
ده‌شڵێت، هه‌ڵوێستی حه‌كیمانه‌ی سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در مامه‌ڵه‌ی شیاوی سه‌ركرده و هێزه نیشتمانییه‌كان رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بوو له پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مه‌رامی فیتنه و ناكۆكی.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، با هه‌موومان پێكه‌وه هه‌وڵ بۆ ئاشتی و پێشكه‌وتن بده‌ین و عێراقێكی سه‌قامگیر و ئاوه‌دان بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان بونیادبنێین.
