هەپەگە کوشتنی هەشت سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە چەند چالاکییەکی تیمە گەڕۆکەکانی گەریلادا، هەشت سەربازی تورکی کوژران، وهەلیکۆپتەرێک خرایە خوارەوە .
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل ـ ھەپەگە، لە راگەیەندراوێکدا ئەنجامی چەند چالاکییەکی گەریلای بڵاوکردەوەو کوشتنی هەشت سەربازی تورکیای ڕاگەیاند .
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، له ٥ چالاكی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی هەپەگەدا ٨ سەربازی تورکی کوژراون و گورز له هه‌لیكۆپته‌رێكی سكۆرسكی وه‌شێنراوە .
باسی لەوەش کردووە : کە سوپای توركیا ١٥ جار به بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی، ٢٣ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، ١٣ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، به ده‌یان جاریش به كاتیوشا، هاوه‌ن و چه‌كی قورس گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانیان بۆردومان كردووە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار