برای گۆهدار زێباری بۆ (هاوڵاتی): براکەم لەزیندان سزادراوە و تا ئێستا چارەنوسی دیار نییە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌پێی وته‌ی براکه‌ی، سێ رۆژە، گۆهدار زێباری،یەکێک لەزیندانیانی بادینان لەناو زیندان سزادراوە، براکەشی داوا دەکات چارەنوسی گۆهدار زێباری بۆ کەسۆکاری ئاشکرا بکەن.

زێدان برای گۆهدار زێباری لەبارەی سزادانی براکەی بە (هاوڵاتی) ی وت: "لەرۆژی دووشەممەوه‌ (29ی ئاب)، براکەم  لەشوێنەکەی خۆی لە زیندان گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی تر، نازانین هەر لە زیندانی چاکسازی گەوران ماوە یاخود بۆ شوێنێکی تر، لەوانەیە گواسترابێتەوە بۆ ژوورێکی تاکە کەسی، لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەینێن سەلامەتی گۆهدار زێباری لە ئەستۆی بەرێوەبه‌رایەتی چاکسازی گەوراندایە، چونکە هیچ کارێک نایاسایی نەکردوە تەنها پەیوەندی کردوە بە کەسوکاری خۆی ".

زێدان برای گۆهدار زێباری ووتیشی"بەداخەوە لەکاتی پەیوەندیکردن بە کەسوکاری خۆیان ،قسەکانیان ڕیکۆرد دەکرێن و ئەمەش بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ یاسا ناگونجێت، براکەم لەگەڵ باوکم یان دایکم هەندێکجار لەقسەکرن بە تەلەفون باسی هەندێک شتی تایبەت بکەن، یان هاورێیەکانی لەگەڵ خێزانی خۆیان قسە دەکەن، چۆن دەکرێت ئەو ڕەنگە پەیوەندییانە ریکۆرد بکرێن".

"تا ئێستا دیار نیە کە بۆچی براکەم سزادراوە، ئێمە هیچ شتێک لێی نازانین، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و قونسڵخانەکانی وڵاتان دەکەن چارەنوسی براکەم بۆمان دیاربکەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار