ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل: پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگایه‌کی ستراتیژی بۆ هێزه‌کانی تورکیا دروستدەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه‌) ڕایده‌گه‌یه‌نێت لە کاتێکدا شەڕی نێوان ئێمە و ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپەی قڕکەر لەسەر هێڵی نێوان گردی هەکاری و گردی ئامێدی و سێگرێ گەیشتووەتە خاڵێکی زۆر گرینگ، لە بەرەبەیانی ٢٧ی ئاب لە نێوان ئەم دوو هێڵەدا، لە پارکێکەوە بەرەو ناوچەکانی بەرخۆدان، هێزێکی ئەمنی  پارتی دەستی کردووە بە دروستکردنی ڕێگا، ئاماژه‌به‌وه‌شده‌کات بە دروستکردنی ڕێگایەک لەو شوێنە و  بە هێنانی تانک و زرێپۆش لەو ڕێگایەوە، دەوڵەتی تورک لە هەوڵی ئەوەدایە خۆی لەو بنبەستەی کە  لە “وەرخەڵێ”  و  “ئەشکەوتی برینداران” تێکەوتووە خۆی رزگار بکات.
نه‌په‌گه‌ جه‌ختیش له‌وه‌ده‌کاته‌وه‌ دروستکردنی ئەم ڕێگایە بۆ دەوڵەتی تورک و ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە بە مانای پشتیوانی و دەستێوەردانێکی ئاشکرا لە شەڕدا دێت.


ڕاگه‌یه‌ندراوێک له‌ناوه‌ندی پاراستنی گه‌له‌وه‌:
وەک دەزانرێت دەوڵەتی تورک لە ١٤ی نیسانی 2022 هێرشێکی لەشکرکێشی هەمەلایەنەی بۆ سەر ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و م٤تینا لە باشووری کوردستان دەستپێکرد. لە ١٤ی نیسانەوە هێزەکانمان لە دژی لەشکرکێشی دەوڵەتی تورک شەڕ دەکەن و بەرخودانێکی مێژوویی و  گەورە دەنوێنن.

دەوڵەتی تورک ناتوانێت بە ئامانجەکەی بگات، لەسەر لێواری داڕمانە.
ئەوە زانراوە کە دەوڵەتی چەوسێنەری تورک پلانی دانابوو لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ئەو ناوچانە داگیر بکات و بەم ئامانجە هێرشی کرد. بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە دەوڵەتی تورک پشتیوانییەکی زۆری وەرگرتووە و هەموو چەکێک لە دژی بزووتنەوەکەمان بەکاردەهێنێت کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان قەدەغەیە، بەڵام ماوەی چوار مانگ و نیوە نەیتوانیوە ئەو داگیرکارییە بە ئەنجام بگەیەنێت. دەوڵەتی تورک لەم هێرشەدا بە بنبەست گەیشتووە و خەریکە شکست دەهێنێت. شەڕی ئێمە لەگەڵ دەوڵەتی تورک بێوچان بەردەوامە. شەڕ لەگەڵ بارودۆخی ئێستا لە ئاستێکی زۆر گرنگ و هەستیاردایە.

یەکێک لەو ناوچانەی کە لە ٢٥ی ئایارەوە شەڕ تیادا چڕبووەتەوە، هێڵی نێوان گردی هەکاری و گردی ئامێدییە. ئێمە بڕیارمانداوە لێرەدا بەدڵنیاییەوە دەوڵەتی تورکیا بشکێنین. دەوڵەتی تورک تا ئێستا نەیتوانیوە ئەو ناوچانە داگیر بکات و پێویستە بکشێتەوە ؛ ئەگەر نەکشێتەوە، لەناو دەچێت. 

گەلەکەمان و جەماوەر زۆر باش دەزانن کە ئێمە ئەم شەڕە بە شەڕێکی تاکتیکی نازانین. وەک شەڕێکی گرنگ و ستراتیژی بۆ بەرژەوەندیی نەتەوەیی هەموو خەڵکی کوردستان بە تایبەت گەلی باشوری کوردستان و ئایندەی دیموکراتیکی خەڵکی ناوچەکە دەیبینین. ئەم شەڕە بەرخۆدانێکی دیموکراسی و نەتەوەیی زۆر گرنگە بۆ بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئایندەی ئازادی گەلی کوردستان. هەروەكو چۆن تا ئێستا هەموو قوربانیدان و فیداکارییەکمان کردووە، لەمەوبەدواش  ئێمە بەبڕیارین ئەوەی پێویست بێت بیكەین. گرنگ نییە باجەکەی چی دەبێت.

لە کاتێکدا شەڕی نێوان ئێمە و ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپەی قڕکەر لەسەر هێڵی نێوان گردی هەکاری و گردی ئامێدی و سێگرێ گەیشتووەتە خاڵێکی زۆر گرینگ، لە بەرەبەیانی ٢٧ی ئاب لە نێوان ئەم دوو هێڵەدا، لە پارکێکەوە بەرەو ناوچەکانی بەرخۆدان، هێزێکی ئەمنی  پەدەکە دەستی کردووە بە دروستکردنی ڕێگا. ئێمە زۆر باش دەزانین کە بە دروستکردنی ڕێگایەک لەو شوێنە و  بە هێنانی تانک و زرێپۆش لەو ڕێگایەوە، دەوڵەتی تورک لە هەوڵی ئەوەدایە خۆی لەو بنبەستەی کە  لە “وەرخەڵێ”  و  “ئەشکەوتی برینداران” تێکەوتووە خۆی رزگار بکات. دروستکردنی ئەم ڕێگایە بۆ دەوڵەتی تورک و ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە بە مانای پشتیوانی و دەستێوەردانێکی ئاشکرا لە شەڕدا دێت.

ڕوونە کە دروستکردنی ئەم ڕێگایە لە لایەن پەدەکەوە بۆ ناوەندی بەرەی جەنگ بە مانای بەشداریی دەستبەجێی شەڕ دەبێت. لەم کاتەدا ڕوودانی شەڕێک لە نێوان کورددا گەورەترین زیان بە بەرژەوەندیی نەتەوەیی گەلی کورد دەگەیەنێت و بە واتای دژایەتی تەواوی گەلی کوردستان دێت. بۆیە لەم کاتەدا نابێت پەدەکە کارێکی وا بکات. 

لێرەدا بانگەوازی ئێمە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەدەکە ئەوەیە کە “ئەم ڕێگایە دروست مەکەن کە خزمەت بە دوژمنانی گەلی کورد دەکات”! هەروەها داوا لە هەموو هێزەکانی کوردستان دەکەین کە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان بەجێ بێنن بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە دروست کردنی ئەم ڕێگایە کە جگە لە خزمەتکردنی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە هیچ مانایەکی دیکەی نییە.

هەر بۆیە  داوا لە ڕای گشتیی دیموکراتیک، خەڵکی کوردستان، رۆشنبیران، هێز و لایەنە سیاسییەکان و هەموو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر دەکەین کە لە پێناو پاشگەزکردنی پەدەکە لەو جۆرە گێرەشێوینییەی  کە دەتوانێت شەڕی نێوان کوردی لێبکەوێتەوە هەوڵەکانی خۆیان چڕ بکەنەوە و هەڵوێستێکی یەکگرتوو  نیشان بدەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار