یونسکۆ نیگەرانە لەو ژمارە زۆرەی منداڵ کە نەخراونەتە بەر خوێندن

2 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتی

ڕێکخراوی پەروەردەیی و زانستی و ڕۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) ڕایگەیاند کە 244 ملیۆن منداڵ لە دەرەوەی قوتابخانەن لە جیهاندا، کە لە ماوەی ئەم ٢٠ ساڵەدا ژمارەی ئەو منداڵانەی کە ناچنە قوتابخانە  لە کەمبونەوەدایە باڵام ئامارەکان هێشتا جێگەی نیگەرانین .

ئۆدری ئەزولای بەڕێوەبەری گشتی یۆنسکۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "کەس ناتوانێت ئەم دۆخە قبوڵ بکات، پەروەردە مافێکە و دەبێت بە هەموو توانامانەوە هەوڵبدەین  بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی کە ئەم مافە بۆ هەموو منداڵێک ڕێزی لێگیراوەو دابین کراوە"

لە لێدوانەکەیدا  ئەوەشی خستە ڕوو کە لە کۆی ئەو 244 ملیۆن منداڵەی کە نەخراونەتە بەر خوێندن کە  تەمەنیان لەنێوان 6 بۆ 18 ساڵدایە  98 ملیۆنیان کە لە سەدا  40 ی کۆی گشتییان دەکات لە ناوچەکانی ، ئەفریقان بە تایبەتی لە نایجیریا (20.2 ملیۆن منداڵ ) و ئیتیۆپیا ( 10.5 ملیۆن منداڵ) و کۆماری دیمۆکراسی کۆنگۆ (5.9ملیۆن منداڵ) و کینیا (1.8ملیۆن منداڵ ) بە پێی ئامارەکانی یونسکۆ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار