سعودیه ده‌بێته پایته‌ختی مادده هۆشبه‌ره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی..
به‌پێی ڕاپۆرتێك كه CNN بڵاویكردۆته‌وه، به‌كارهێنان و بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سعودییه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه.
میدیاكانی سعودیه‌ش له‌باره‌ی به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشه‌به‌ره‌وه زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه‌ی لێده‌ده‌ن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه گه‌وره‌ترین ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌رمانی نایاسایی‌یان له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 47 ملیۆن حه‌بی ئه‌مفتامین له بارێكی ئارددا دۆزییه‌وه‌و چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد.
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌م بڕه زۆره‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خات، وابڕوات سعودییه وه‌ك پایته‌ختی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستنیشان ده‌كرێت و سعودیه ده‌بێته شوێنی سه‌ره‌كی قاچاخچیه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌تایبه‌ت قاچاخچیه‌كان سوریا و لوبنان.
له‌ئێستادا سعودییه، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ئه‌و وڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه زۆرترین مادده‌ی هۆشبه‌ری تێدایه.
هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به‌له‌مێكی پاسه‌وانی كه‌ناری ئه‌مریكی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر بڕی 320 كیلۆگرام حه‌بی ئه‌مفتامین و نزیكه‌ی 3000 كیلۆگرام حه‌شیش كه به به‌های ملیۆنان دۆلار دێت كه‌له به‌له‌مێكی ماسی گرتندا له كه‌نداوی عومان بوو.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌ك له بنكه‌ی تایبه‌ت به وازهێنان له مادده هۆشبه‌ره‌كان له سعودییه كراونه‌ته‌وه وه‌ك ڕێگه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه له لایه‌ن گه‌نجانه‌وه.