نه‌بوونی بودجه بۆ ساڵی 2022 گرفت بۆ دامه‌زراوه‌كانی عێراق دروستده‌كات
تۆڕی نهێنی و فراوانی به‌رپرسان به‌شێكی زۆری بودجه‌ی وڵات تاڵانده‌كه‌ن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی / تایبه‌ت
هه‌رچه‌نده رێك ساڵێك به‌ر له‌ئێستاو له‌مانگی ئابی ساڵی رابووردوو (عه‌لی عه‌لاوی) وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی دارایی عێراق رایگه‌یاندبوو كه‌بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ی عێراق ئاماده‌یه و بودجه‌كه زیاتر ره‌هه‌ندێكی چاكسازییانه‌ی تیادایه و هیوادارن به‌ر له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته پێشكه‌شی په‌رله‌مانی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه زیاتر له ١٠ مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌شدا تێپه‌ڕده‌بێت كه‌چی به‌هۆی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت و دۆخی ناسه‌قامگیری په‌رله‌مانی و سیاسی وڵاته‌وه نه‌توانراوه بودجه ببرێته په‌رله‌مان و حكومه‌تیش به‌كۆت و به‌ندی سیفه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ره‌وه ده‌سه‌ڵاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی لێسه‌نراوه‌ته‌وه.
له‌مێژووی نوێی سیاسی عێراقدا له‌دوای ساڵی 2003 بودجه هه‌میشه بابه‌تێكی سه‌ره‌كی ململانێ و كێشمه‌كێشی لایه‌نه سیاسی و ناكۆكییه‌كانی عێراق بووه كه به‌بڕوای زۆرێك له‌و چاودێر‌و رێكخراوه ئابوورییانه‌ی چاودێری دۆخی عێراق ده‌كه‌ن باشترین شوێنێك بۆ گرووپ و لایه‌نه بڕیاربه‌ده‌سته‌كان بۆ گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی بڕگه‌كانی بودجه بووه كه‌سه‌ره‌ڕای ته‌رخانكردنی سه‌دان ملیار دۆلار له‌و چه‌ند ساڵه به‌دواوه كه‌چی له‌ژیانی واقیعی هاووڵاتیاندا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه‌و هێشتا عێراق به‌ده‌ست هه‌ژاری و كه‌می خزمه‌تگوزاری و بێكاری و نه‌بوونی هیچ پیشه‌سازییه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێت.
به‌پێی ئاماره‌كانیش له‌ساڵی 2003ه‌وه تاوه‌كو 2021 زیاتر له 950 ملیار دۆلار بڕی بودجه‌ی سه‌رفكراوی عێراقه كه‌ئه‌م بودجه‌یه‌ش ژماره‌یه‌كی خه‌یاڵییه‌و ده‌توانرا گۆڕانكاری گه‌وره له‌ژیانی عێراقییه‌كاندا بكات، به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان و خه‌رجكردنی ناپێویسته‌وه نه‌توانراوه سودی پێویستی لێ ببینرێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ش عه‌لی عه‌للاوی له‌نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا نهێنییه‌ك ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "تۆڕی نهێنی و فراوانی گه‌وره به‌رپرسان و پیاوانی كار‌و سیاسه‌توانان و فه‌رمانبه‌ره گه‌نده‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌سێبه‌ردا هه‌ن، كه‌هه‌وڵی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌ندین به‌شی ئابووری به‌ته‌واوه‌تی ده‌ده‌ن؛ هه‌روه‌ها چه‌ندین ملیار دۆلار له‌گه‌نجینه‌ی گشتی راده‌كێشن، ئه‌م تۆڕانه له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه گه‌وره‌كانه‌وه پارێزراون و به‌پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانی و چه‌كی یاسا‌و ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن لایه‌نی بیانییه‌وه پارێزراون".
په‌سه‌ندنه‌كردنی بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ به‌هۆی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت و ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسییانه‌ی كه‌ئێستا له‌عێراقدا رووده‌دات وه‌هایكرد كه‌حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی په‌نابباته به‌ر په‌سه‌ندكردنی یاسای پاراستنی پاڵپشتی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه‌دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئه‌وه‌ی یه‌كلاییكرده‌وه كه‌حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ناتوانێت پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی ٢٠٢٢ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات و ده‌بێت حكومه‌تی نوێ ئه‌و كاره بكات، یاسای ئاسایشی خۆراك له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌كراو رۆژی چوارشه‌ممه، ٨ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ له‌دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده‌بووان په‌سه‌ندكرا كه بۆ یه‌كه‌م جاره له‌عێراقدا ده‌رده‌كرێت.
یاساكه له ١٨ مادده پێكهاتووه‌و بڕی ٢٥ ترلیۆن دینار وه‌ك بودجه بۆ یاساكه ته‌رخانكراوه، تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه‌وه‌زیری دارایی به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌قه‌رزكردنی نێوخۆیی و ده‌ره‌كیی به‌مه‌به‌ستی پاره‌داركردنی پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و ئه‌وانه‌ی له‌قه‌رزه‌كانه‌وه پاره‌دار ده‌كرێن به‌پێی یاساكانی پێشووی بودجه، به‌بێ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نوێ بكات.
هاوكات به‌پێی شیكردنه‌وه‌ی یاساناسان، یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندكراوه، ده‌بێت به‌جێگره‌وه‌ی بودجه‌ی گشتیی ساڵی ٢٠٢٢، به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌یاساكه 35٪ی ئه‌و 25 ترلیۆن دیناره‌ی دیاریكراوه بۆ پاڵپشتی ئاسایشی خۆراك و رێگری له‌هه‌ژاری ته‌رخان بكرێت و 35٪ی دیكه‌ی بۆ پرۆژه په‌ككه‌وتووه‌كانی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه نه‌به‌ستراوه‌كان به‌وه‌زاره‌ت و پارێزگا ناڕێكخراوه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكدا ته‌رخان بكرێن، رێژه‌كه‌ی دیكه بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزو تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و چه‌ند بوارێكی دیكه خه‌رج بكرێت.
به‌ڵام هه‌رزوو ئه‌م یاسایه‌ش وه‌ك هه‌موو بابه‌تێكی سیاسی له‌عێراقدا به‌ره‌ی لایه‌نگران و به‌ره‌ی نه‌یارانی بۆ درووستبوو، كه به‌ره‌ی لایه‌نگران زیاتر (سه‌درییه‌كان) بوون ئه‌م یاسایه‌یان به هۆكاری گه‌شه‌پێدانی عێراق ده‌زانی و به‌ره‌ی (چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش) یاساكه‌یان بۆ درێژه‌دان به‌ته‌مه‌نی حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی ده‌زانی.
له‌تازه‌ترین لێدوانیشدا محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر یاسای بودجه په‌سند نه‌كرێت، له‌ڕۆژی 31/12/2022، حكومه‌تی عێراقی، به‌پێی یاسا‌و ده‌ستوور ناتوانێت خه‌رجیی سه‌رجه‌م داموده‌زگه‌كان دابین بكات، هه‌موو ساڵێك له 31ی مانگی 12، ساڵی دارایی كۆتایی دێت".
وتیشی: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و زیادكردنی فرۆشییه‌وه، 80 ترلیۆن دینار له‌داهاتی نه‌وتی عێراق، دوای خه‌رجییه‌كان له خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تدا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی یاسای بودجه‌وه كه به‌په‌كخراوی ماوه‌ته‌وه ناتوانرێت خه‌رج بكرێت. ئاماژه‌شی به‌وه‌شكرد: نه‌بوونی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2022 وایكردووه نه‌توانرێت پاره‌كان خه‌رج بكرێن و به‌په‌كخراوه‌یی ماونه‌ته‌وه .
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌گوێره‌ی یاسایی ئاسایشی خۆراك 15 هه‌زار كه‌س له 15 پارێزگاكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدڕاڵیی عێراق، به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێندرێن كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی له‌یاسای بودجه‌ی نوێ‌دا جێگیرده‌كرێن.
هه‌موو ئه‌مانه له‌كاتێكدایه كه‌حكومه‌تی عێراق له‌مانگی ته‌مموزی رابووردودا بایی نزیكه‌ی ١١ ملیار دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه‌و مانگانه به‌هۆی زیادبوونی به‌رهه‌م و به‌رزی نرخی نه‌وته‌وه داهاته‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، هاوكات خستنه‌بازاڕی دۆلاریش له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه به‌رده‌وام به‌رزده‌بێته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌هۆی نزمی نرخی دینار به‌رامبه‌ر دۆلار داهاتێكی بێ‌شومار ده‌ڕژێته گه‌نجینه‌كانی عێراقه‌وه، هه‌ر بۆ نموونه به‌درێژایی هه‌فته‌ی رابردوو بانكی ناوه‌ندی عێراق، نزیكه‌ی ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلاری خستووه‌ته بازاڕه‌وه.
له‌ئێستادا به‌بڕوای زۆربه‌ی شاره‌زایان و ئابووریناسان په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌وڵاتدا هه‌یه زۆر ئه‌سته‌مه چونكه له‌لایه‌ك كاتێكی زۆر كه‌م ماوه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ناكۆكییه سیاسییه‌كان هێنده زۆرن مه‌حاڵه سیاسییه‌كان به‌ئاسانی له‌سه‌ر بودجه رێكبكه‌ون، به‌دیاریكرلوی ئه‌وه‌ی ئێستا له‌عێراقدا هه‌یه فه‌وزایه‌كی ئابوورییه كه ته‌واوی كێشه‌و گرفت و قه‌یرانه ئابوورییه‌كانی ساڵانی دیكه‌شی هاتووه‌ته‌سه‌ر.