له‌كه‌مپێكی فه‌ره‌نسا شه‌ڕ له‌نێوان كورد‌و سۆدانی رووده‌دات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له كه‌مپێكی كۆچبه‌ران له شارۆچكه‌ی (لۆن پلاگ) له‌نزیك ده‌نكیركی له باكوری وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان كۆچبه‌ره‌كاندا ٩ كه‌س بریندار بوون كه برینی هه‌ندێك له كۆچبه‌ره‌كان سه‌خته.
به‌پێی وته‌ی شایتحاڵه‌كان چه‌ند كۆچبه‌رێكی كورد هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر چه‌ند كۆچبه‌رێكی سودانی و ته‌قه‌یان به ئاڕاسته‌ی كه‌مپه‌كه كردوه به‌و هۆیه‌وه برینداری لێكه‌وتۆته‌وه ، تا ئێستاس هۆكاری سه‌ره‌كی ڕوداوه‌كه دیار نیه .
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای لوتكه كه‌مپی شارۆچكه‌ی (لۆن پلاگ) كهنزیك (٤٠٠) بۆ (٥٠٠) كۆچبه‌ر له‌و كه‌مپه‌دا نیشته‌جێن كه هاوڵاتی ئه‌فغانی و ئێرانی و سودانی وئه‌ڵبان و عێراقی تێدایه كه زیاتر له ٪٧٠ كۆچبه‌ری كورد و عێراقین له‌و كه‌مپه نیشته‌جێن، كه ئێستا به هۆی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ڕووداوه‌كه ئه‌و كه‌مپه چۆڵكراوه‌و سه‌رجه‌میان گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپێكی دیكه .
له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه ڕایگه‌یاند، ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی كه‌مپه‌كان ترسێنه‌رن و ڕوو له زیاد بوون ده‌كات ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێه‌ته‌وه بۆ خراپی باری گوزه‌رانی كۆچبه‌ره‌كان نه‌بوونی پێداویستیه سه‌ره‌تایه‌كان، كه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوو چه‌ند گه‌نجێك له نزیك كه‌ناڵی بۆربۆرگ له كاتی مه‌له كردن‌دا خنكاون به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی گونجاو بۆ خۆشتن.