ئە فسەرێكی دژە تیرۆر لە كارمەندێكی ئاسایش دەدات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئە فسەرێكی دژە تیرۆر لە كارمەندێكی ئاسایش دەدات

هەڤاڵ رەشید لێپرسراوی بازگەكانی ئاسایشی گەرمیان بە ڕادیۆی دەنگی ڕاگەیاندووە:ئەفسەرێکی دژە تیرۆر بەناوی "گۆران بەرزان" لە سلێمانیەوە گەڕاوەتەوە بۆ كەلار و كارمەندێكیان لە بازگەی بانی خێڵان كە لە ئەركدا بووە نەیناسیوتەوە و پرسیاری لێكردووە.

 ئەمەش بۆتە هۆی دروستبونی گرژی لە نێوانیاندا و ئەفسەرەكە و پاسەوانەكانی دابەزیون و لە كارمەندەكەی ئاسایشیان داوە.

 لێپرسراوی بەشی بازگەكانی ئاسایشی گەرمیان وتیشی: تاوەكو ئێستا سكاڵایان تۆمار نەكردووە و چاوەڕێی فەرمانی بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیانن.

بەپێی زانیاریەكان، گۆران بەرزان پێشتر بەرپرسی نوسینگەی گەرمیانی دەزگای زانیاری بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار