عێراق ده‌بێته‌ شوێنی ساغكردنه‌وه‌ی مۆبيلیاتی توركی

2 ساڵ لەمەوپێش



یه‌كێتی هه‌نارده‌كاران له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ڕایگه‌یاندوه‌، عێراق له‌ ماوه‌ی 8 مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2022دا خاوه‌نی زۆرترین هاورده‌ی مۆبیلیاتی توركی بووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی یه‌كێتی هه‌نارده‌كاران له‌ ئه‌سته‌نبوڵ، به‌های هه‌نارده‌ی مۆبیلیات له‌ ماوه‌ی مانگی ئابی رابردوودا 407 ملیۆن دۆلار بووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ “داهاتی توركیا له‌ هه‌نارده‌ی مۆبیلیاتی ماڵه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 3 ملیار و 11 ملیۆن دۆلار بووه‌”.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌ ماوه‌ی هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا عێراق به‌ به‌های 337 ملیۆن دۆلار له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌یه‌ كه‌ مۆبیلیاتی توركی هاورده‌ ده‌كه‌ن، ئه‌ڵمانیاش به‌ 272.4 ملیۆن دۆلار له‌ پله‌ی دووه‌م و ئیسرائیل به‌ 169.5 ملیۆن دۆلار پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌، ویلایه‌ته‌ یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكاش به‌ 169.3 ملیۆن دۆلار له‌ پله‌ی چواره‌مدایه‌.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار