واشنتۆن سزای سوپای پاسداران و ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئێرانییەکان دەدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، واشنتۆن سزای نوێ دەسەپێنێت بەسەر سوپای پاسداران و ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئێرانییەکاندا، بەهۆی دابین کردنی فرۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ ڕوسیا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، کە ئەمەریکا بڕیاری داوە هەموو ئەو سزایانەی بەسەر ڕوسیادا سەپاندوێتی بەسەر ئێرانیشدا بیسەپێنێت بەهۆی هاوکاری کردنی ڕوسیا لە شەڕی ئۆکرانیادا بە ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆیان.

هەروەها باسی لەوەشکرد کە سزاکان بە تایبەت دژی سوپای پاسداران دەبێت، کە واشنتۆن وەک قەوارەیەک خستوویەتیە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند ، سزاکان ھەموو ئەو کۆمپانیایانەش دەگرێتەوە، کە تێوەگلاون لە بەرھەمھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و ئەو کۆمپانیایەش کە فڕۆکەکانی بۆ روسیا گواستووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار