بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی جیهان مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی ڕیکۆردی شکاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی جیهان مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی هەستەوەری نانۆیی بەریۆم-فیرایت دروست دەکات و زاراوەیەکی نوێ بۆ فەرهەنگی زانستی جیهانی سەربار دەکات.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. بروسکە عەبدوڵڵا ئەژدەر، مامۆستا لە کۆلێجی زانست به‌شی فیزیا،و مامۆستا سەروەر حەسەن، توێژەر لەکۆلێژی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران .توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە لە بواری تەکنەلۆژیای نانۆدا، کە بۆ یەکەمجار لە زانكۆی سلێمانی ئەنجامدرا، تایبەتە بە هەستەوەری شێ لە ماددەی نانۆیی باریۆم- فیرایت بەدوو ستراکچەری جیاواز.

لەئەنجامی ئەم توێژینەوەیە، داهێنانی زاراوەیەکی نوێ و ناوازە لەلایەن زانکۆی سلێمانییەوە بەناوی (Humidito-dielectric)، کە بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی جیهان زاراوەکە بۆ فەرهەنگی زانستی سەربار کرا.

 مەبەست لە زاراوەکە لێکۆڵینەوەو لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی سیفەتە کارەباییەکی ماددەی نانۆییە لەژێر کاریگەریی ڕێژەی جیاوازی شێدا.

 ئەم توێژینەوەیە دەروازەیەکی نوێی لەبەردەم توێژەرانی چەندین بواردا واڵادەکات، وەک بوارەکانی ئەلیکترۆنیک و پزیشکی و ژینگە و کشتوکاڵ ...هتد

جێگەی باسە ئەنجامەکانی توێژینەوەکە لەگۆڤارێکی نێودەوڵەتی ڕەسەنی ئاست-بەرزدا (Results in Physics) بڵاوکردووەتەوە.

بۆ بینینی توێژینەوەکە کلیک لێرە بکە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار