محەمەد حەلبوسی دەستلەكاردەكێشێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
رۆژی 28-9 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوەو تیادا محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دەستلەكاردەكێشێتەوە.
بەپێی كارنامەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە بڵاوكراوەتەوە، كۆبونەوەكە بۆ دوو مەبەستە یەكەمیان، دەنگدانە لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پۆستەكەی، دوەمیشیان هەڵبژاردنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە.
هەر بەپێی كارنامەكە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت.
بابهتی پهیوهندیدار