ساڵح موسلیم: تورکیا نایەوێت هەسەدە و دیمەشق رێکبکەون
2 كاتژمێر لەمەوپێش
ساڵح موسلیم، ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسی (پەیەدە) دەڵێت لەبەر خراپی کەشوهەوا و چەند هۆکارێکی دیکە مەزڵوم عەبدی سەردانی دیمەشقی نەکرد، بەڵام بە دڵنیاییەوە سەردانی دەکات.
ساڵح موسلیم ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات-پەیەدە لە لێدوانیدا لەبارەی هۆکاری دواخستنی سەردانی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە بۆ دیمەشق ڕایگەیاند: ڕەوشی کەشوهەوا و چەند هۆکارێکی دیکەی سادە لەپشت دواخستنی سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی بوون بۆ دیمەشق، بەڵام بەدڵنیاییەوە دەچێت و ڕێککەوتن دەکرێت.
ساڵح موسلیم وتیشی هەر ڕێککەوتنێک کە کورد و دیمەشق ئەنجامی دەدەن، بە چاودێریی ڕاستەوخۆی ئەمەریکایە و بە هیچ شێوەیەک تورکیا بەشێک نییە لە بابەتەکە هەربۆیە هەوڵی بەشەیاتنکردنی هەسەدە دەدات.
ساڵح موسلیم لەبارەی تورکیاوە وتیشی: هەڕەشەکانی تورکیا بۆ ڕۆژئاوا نوێ نین و نەک هەر ئەوە، بەڵکو ئەوان لەسەرەتاوە نەیانویستوە سوریا سەقامگیربێت تەنها بەو شێوەیە نەبێت کە خواستی خۆیانە، توركەكان دژی ڕێككەوتنی (10)ی ئازارن لەبەرئەوەی ئەوان بەشدارنەبوون و بەشێک نەبوون لێی و بەسەرپەرشتی ئەمریكا كراوە، بۆیە لەسەرەتاوە لەگەڵى نەبوون و ئێستاش بە جۆرەها ڕێگە بەربەستی بۆ دروست دەكەن فشار دەخەنە سەر حکومەتی سوریا.
