وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه: هێرشه‌كانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق

یەک ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق "به توندی" سه‌ركۆنه‌ی بۆردوومانه‌كانی ئێران بۆسه‌ر باره‌گای حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، ئێران "20 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمب هه‌ڵگری له‌و هێرشانه به‌كارهێناوه كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28-09-2022 له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر باره‌گای حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌و هێرشانه "پێشهاتێكی مه‌ترسیدارن" و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا په‌نا بۆ هه‌موو هه‌ڵوێسته دیپلۆماسییه‌كان ده‌به‌ن بۆ رێگرتن له دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باس له‌وه ده‌كات كه بۆردوومانه‌كان ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریان لێكه‌وته‌وه، "ئه‌مه‌ش پێشهاتێكی ترسناكه و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌روه‌ریی عێراق ده‌كات. هه‌روه‌ها مه‌ترسی و تۆقاندنی كه‌سانی سڤیل زیاتر ده‌كات".
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیش ده‌كات: "ئه‌م كاره گێچه‌ڵكارییانه كه تاكلایه‌نانه‌ن، دۆخی ئه‌منی ئاڵۆز ده‌كه‌ن و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌بێت. هاوكات دڵه‌ڕاوكێی زیاتریان لێده‌كه‌وێته‌وه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوه‌كه، حكومه‌تی عێراق هه‌ر لۆجیكێكی سه‌ربازی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌و "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش په‌نا بۆ هه‌موو هه‌ڵوێسته دیپلۆماسییه‌كان ده‌بات بۆ رێگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌مه".

دارا سێکانیانی: حکومەتی هەرێم داوای لە ئاسایشی عێراق کردووە رێگری لە چوونی مامۆستایان بۆ بەغدا بکرێت
