ئێران رەتی دەکاتەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ جەنگی ئۆکرانیا بە روسیا فرۆشتبێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند تا ئێستا هیچ جۆرە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان بە روسیا نەفرۆشتوە کە لە جەنگی ئۆکرانیا بەکاری بهێنێت.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رۆژی دوشەممە رایگەیاند؛ تاران سەرجەم ئەو هەواڵانە رەت دەکاتەوە کە باس لە فڕۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە روسیا دەکەن.
کەنعانی وتی: ئێران لە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بێلایەن بوە و دژی جەنگ و توندوتیژیی بوە ، داواشی کردوە ئەو دو وڵاتە لە رێگەی سیاسەتی ئاشتیخوازانەوە کێشەکانیان چارەسەر بکەن.
لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە سوپای ئۆکرانیا پێش لێدوانەکانی کەنعانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند هەشت فڕۆکەکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان تێکشکاندوە
بابهتی پهیوهندیدار