عێراق بۆ ئه‌وروپییه‌كان ده‌بێته هێڵی سوور
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ریتانیا و چه‌ند وڵاتتێكی ئه‌وروپا داوا له ھاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن جگه له‌ھه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاره‌كانی تری عێراق نه‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌و پێیه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ھه‌فته‌یه‌كه ھێرش و بۆردومانه‌كان بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق به‌تایبه‌تیش ناوچه سنورییه‌كان زۆر زیادیكردووه‌و ره‌وشی ئه‌منی سه‌قامگیر نییه، پێویسته گه‌شتیاران و ھاوڵاتیانی به‌ریتانیا به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی شاره‌كانی عێراق نه‌كه‌ن جگه له‌ھه‌رێمی كوردستان كه ئه‌ویش بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت .
راشیگه‌یاندوه، به‌ریتانیا نایه‌وێت بكه‌وێته كێشه و ململانێوه له‌گه‌ڵ ھیچ وڵاتێكی تردا، بۆیه پێویسته ھاوڵاتیان و گه‌شتیارانی وڵاته‌كه‌یان سه‌ردانی ھه‌موو شوێن و وڵاتێك نه‌كه‌ن، چونكه پێده‌چێت بكرێنه ئامانج و به‌ھۆیه‌وه كێشه و ئاڵۆزی زۆر سه‌رھه‌ڵبدات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نساش دوێنی هه‌ینی رایگه‌یاند: پێوسته هاوڵاتیانمان سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن، چونكه بارودۆخی ئه‌منی عیراق له‌بارنیه‌و بۆ كاری زۆر پێویسته نه‌بوو داوا له‌هاوڵاتیانی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ین سه‌ردانی عیراق نه‌كه‌ن.
به‌هۆی ململانێ سیاسییه ناوخۆییه‌كان له‌عێراق و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئێران و توركیاوه به به‌رده‌وامی ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بارودۆخی ئه‌منی عێراق به‌گشتی باش نیه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد، له‌هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك گه‌شته فڕۆكه‌وانییه‌كان له‌هه‌ولێر و سلێمانی راگیرێن.