ناوی بەربژێرەکانی حکومەتی نوێی عێراق
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تائێستا ٢١ وەزارەتی کابینەکەی محەمەد شیاع سوودانی ئامادەیە و بڕیارە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت
بڕیارە لە کۆبونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق متمانەدان بە کابینە وزارییەکەی محەمەد شیاع سوودانی؛ کابینەکە لە ٢٣ وەزارەت پێکدێت و تائێستا دوو وەزارەت یەکلانەکراونەتەوە، کە پشکی کوردن.
کورد لە کابینەکەی محەمەد شیاع سوودانی چوار وەزارەتی بەردەکەوێت، کە بریتین لە؛ وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی داد، وەزارەتی ژینگە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تائێستا وەزارەتی دەرەوە بۆ فوئاد حسێن و وەزارەتی داد بۆ خالد شوانی یەکلابوونەتەوە.
بەڵام دوو وەزارەتەکەی تر کە پشکی کوردە تا ئێستا یەکلای نەکراونەتەوە کە ئەوانیش وەزارەتی ژینگە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنن.
بەپێی لیستی ناوی کاندیدی وەزارەتەکان، کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە .
بەربژێرەکان بەم شێوەیەن: