کەنەدا ژمارەیەک بەرپرس و دامەزراوەی ئێران سزا دەدات

2 ساڵ لەمەوپێش



کەنەدا ژمارەیک سزای دیکەی دژی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دامەزراوەکانی رادەگەیەنێت.

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا رۆژی دوشەممە ئاشکرای کرد؛ بەهۆی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ژمارەیەک سزای بەسەر چوار بەرپرس و دوو دامەزراوەی وڵاتەکەدا سەپاندوە.

لە بەیاننامەکەدا ناوی حسێن رەحیمی، ئەحمەد فازلیان، ئەسەدوڵڵا جەعفەری، مورتەزا موسەوی  لە فەرماندە سەربازییەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی هێنراوە .

جگە لەو چوار بەرپرسەی کۆماری ئیسلامی ئێران، دامەزراوەی پۆلیس و ناوەندێنی پەروەردە و راهێنانی(موستەفا)ی لە لایەن کەنەداوە سزایان بەسەردا سەپێنراوە.

مێلانی جولی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا رایگەیاند؛ وڵاتەکەی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکان و خواستی بوێرانەی خەڵکی ئێران دەکات.

ئەو سزایانە چوارەم قۆناغی سزاکانی کەنەدایە کە بەهۆی سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان دژی بەرپرسانی ئێران و دامەزاروەکانی سەپێنراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار