سوپای پاسداران: هێرشەکان بۆ سەر پارتەکانی رۆژهەڵات هۆشدارییە بۆ بەپرسانی هەرێمی کوردستان

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان و رایدەگەیەنێت تا کۆتایی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان.

ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێران لە بڵاوی کردەوە سوپای پاسدارانی ئێران جارێکی دیکە بنکە و بارەگای پارتە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەناو خاکی هەرێمی کوردستان کردوەتە ئامانج.

سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوەە کە هێرشەکانیان وەک پەیامێکە بۆ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کە شێوازی مامەڵە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتەکان ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بگۆڕن.

لەماوەی دوو مانگدا ئەمە دووەمین جارە سوپای پاسدارانی ئێران هێرش دەکاتە سەر بنکە و بارەگای پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هێرشەکانی رابردوشی 17 کوژراو و زیاتر لە 60 برینداری لێکەوتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار