مەزڵوم کۆبانی زانیاری لەسەر تەقینەوەکەی تورکیا دەخاتە ڕوو

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی، مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا دەیەوێت دەست بەسەر کۆباێیدا بگرێت و بە شاری عەزازی باکوری حەلەب و ئەو ناوچانەوە بیبەستێتەوە کە لەساڵی ٢٠١٩، داگیرکراون و ووتیشی ئەو ژنەى، كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە دەستگیركرابوو بەهۆی ئەنجامدانی تەقینەوەكەی ئەستەنبوڵ خەڵكیشاری حەلەبی سوریایە ، هەروەها، سەر بە گروپی تیرۆرستی داعشە.

مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەبارەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی ئەستەنبوڵ کە تورکیا هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان بە ئەنجامدانی تۆمەتبار دەکات وتی، " من پێم وایە ئەو تەقینەوەیە هەوڵێکی تێکدەرانەی حکومەتی تورکیابوو، بۆ ئەوەی زەمینەی هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان ئامادە بکەن".

وتیشی "ئێمە لێکۆڵینەوەیەکی زۆرمان کردووە و گەیشتوینەتە ئەو ئەنجامەی کە هێرشەکە لەلایەن گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریاوە ئەنجامدراوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی تورکیادا کاردەکەن "

ئەوەشی ڕونکردەوە کە بۆ یەکەمجارە ئەم زانیاریانە بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکات و وتی " ئەو ژنەی دەستگیرکراوە لە خێزانێکەوە هاتووە کە پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە. سێ برای لە ریزەکانی داعشدا کوژراون. یەکێکیان لە ڕەقە کوژراوە، یەکێکی دیکە لە منبج و یەکێکیشیان لە عێراق کوژراوە. برایەکی دیکە فەرماندەی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە کە تورکیا لە عەفرین پشتیوانی دەکات ، بۆیە ئێمە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیمان بە تەقینەوەکەوە نەبوو و سیاسەتێکی لەو جۆرەمان نییە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار