سزای سێدارە هەڕەشە لە دوو مێرمنداڵێ بەلوچ دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



دوو مێرمنداڵی بەلوچ لە لایەن دادگایەکی ئێران تۆمەتبار دەکرێن بە "دژایەتی خودا" و رێکخراوەکانیش هۆشداریی دەدەن لە سەپاندنی سزای سێدارە دژی ئەو دو برایە.

محەمەد و عەلی رەخشانی کە دوو بران لە ناڕەزایەتییەکانی شاری زاهیدان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لەبەردەم ماڵی خۆیان دەستگیر کراون و دادگا تۆمەتباری کردون بە یاسای (دژایەتی خودا) کە بە پێی یاساکە سزای سێدارە دەیانگرێتەوە.

ئەو دوو مێرمنداڵە تەمەنیان 16 و 17 ساڵە و رۆژی هەینی خوێناوی کە نزیکەی 98 بەلوچ لە شاری زاهیدان کوژران لەبەردەم ماڵەکەیان دەستگیر کراون و دوای 63 رۆژ لە دەستبەسەرکردنیان تۆمەتبار کراون بە تێکدانی ئاسایش و دژایەتی خودا.

عەلی کەریمی پارێزەری ئەو دوو برا مێرمنداڵە رایگەیاندوە بە پێی ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار