ھەنگاو: زیاتر لە ٣٠٠ منداڵ لە خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان رفێندراون

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، لە ماوەی ٨٠ ڕۆژی ڕابردووی خۆپیشاندانەکانی شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان زیاتر ٣٠٠ منداڵ لەلایەن ھێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندراون کە تائێستا ناسنامەی ١٣٠ کەسیان ئاشکرابووە.
 

بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوەکە، زۆرترین ژمارەی منداڵانی ڕفێندراو لە شاری سنە تۆمارکراوە کە ١٧ حاڵەت بووە. دواتر لە شاری جوانڕۆ ١٥ حاڵەت و لە شاری سەقز ١٤ حاڵەت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆی ئەو ١٣٠ کەسەی کە ناسنامەیان ئاشکرا کراوە، ٢٧ کەسیان کچ و ١٠٣ کەسیشیان کوڕن.

رێکخراوی ھەنگاو دەڵێت، ژمارەیەک لەو منداڵە ڕفێندراوانە پاش تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ و ھەفتەیەک لە ناڕوونیی چارەنووسیان، بە شێوەیەکی نایاسایی بەڵێننامەیان پێ پڕ کراوەتەوە و پاشانیش کۆمەڵێکیان بە بارمتە ئازاد کراون.

بە پێی بەدواداچوونەکانی ھەنگاو، تا ئێستا دۆسیەی کۆمەڵێک لەو منداڵانە بۆ لقەکانی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی نێردراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار