رێگە نادرێت پەرلەمانتارانی هەدەپە بە زمانی کوردیی لە پەرلەمانی تورکیا وتار پێشکەش بکەن

ئیمام تاشچیئەر، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە

2 ساڵ لەمەوپێش



لە پەرلەمانی تورکیا رێگە نادرێت پەرلەمانتارێکی هەدەپە بە کوردیی قسە بکات و ئەو پەرلەمانتارەش دەڵێت تا پرسی کورد چارەسەر نەبێت دیموکراسی لە وڵاتەکەدا دروست نابێت.

لە کاتی گفتوگۆی پەرلەمانی تورکیا لەسەر بودجەی ساڵی 2023 ی وڵاتەکە  ئیمام تاشچیئەر، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە ویستی بە زمانی کوردیی وتارەکەی پێشکەش بکات بەڵام لە لایەن حەیدەر ئاکمر، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رێگریی لێکرا.

پەرلەمانتارەکەی هەدەپە ویستی بە زمانی کوردی باس لە تەرخان نەکردنی بودجە بۆ کورد بکات بەڵام مایکەکەی بەسەردا داخرا و سەرەڕای ئەوە ئەو پارلەمانتارە لە هۆڵی پەرلەمانی تورکیا بە زمانی کوردی قسەکانی خۆی کرد.

ئیمام تاشچیئەر لە کۆتایی وتەکانیدا رایگەیاند تا پرسی کورد چارەسەر نەکرێت ئەوا پرسی دیموکراسی لە تورکیا جێبەجێ ناکرێت.

لە ماوەی رابردودا دەیان جار رێگریی لە پەرلەمانتارانی کورد کراوە کە وتارەکانیان لە پەرلەمانی تورکیا بە زمانی کوردیی پێشکەش بکەن.

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار