یارییەکی تۆپی پێ لە بەغدا کوژراو برینداری لێکەوتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ دوای به‌ڕێوه‌چونی یاری تۆپی پێی نێوان دو تیپی، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هانده‌ران هه‌ردولا رویدا و به‌وهۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژرا و دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یاریه‌كی تۆپی پێ له‌نێوان دوو تیپ له‌ یاریگای كه‌رتی 42ی ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوه‌، به‌ڵام له‌ناو یاریگاكه‌ شه‌ڕو ده‌مه‌قاڵێ دروستبوه‌ و له‌ئه‌نجامیشدا هانده‌رانی هه‌ردولا به‌چه‌قۆ روبه‌ڕوی یه‌كتر بونه‌ته‌وه‌.

بە پێی زانیارییەکان سێ كه‌س له‌ڕوداوه‌كه‌ برینداربون و بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام كه‌سێك كه‌ چه‌قۆ به‌ر ملی كه‌وتوه‌ و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

لە ئێستادا هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته‌ ناو یاریگاكه‌ و ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچونیان ده‌ستپێكردوه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار