هێڵی ئاسمانیی عێراق رەتیکردەوە گۆشتى بەراز لەنێو ژەمە خۆراکى نێو فڕۆکەکانیدا درابێتە گەشتیاران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمپانیاى هێڵی ئاسمانیی عێراق رەتیکردەوە گۆشتى بەراز لەنێو ژەمە خۆراکى نێو فڕۆکەکانیدا درابێتە گەشتیاران و ئەو وێنانەى کە لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە لە هۆتێلێکی ئەڵمانیا بووە. 

رۆژی 8ى کانوونى یەکەمى 2022، کۆمپانیاى گشتیى هێڵی ئاسمانیی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن، گۆشتى بەراز دراوەتە گەشتیاران لەنێو گەشتە فڕۆکەوانیەکانیدا بۆ وڵاتان و بەپێچەوانەوە بەتایبەت ئەڵمانیا.

بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، ئەو ژەمە خواردنەى کە لە گەشتەکانى فڕۆکەوانى کۆمپانیاکەدا بە چوون و گەڕانەوەشەوە دەدرێتە گەشتیارانى، بەڕێککەوتن دەبێت لەگەڵ کۆمپانیاکان کە دەبێت هاوتاى ئەو تایبەتمەندییانە بن کە کۆمپانپاکە پشتى پێ دەبەستێت کە تێیدا رەچاوى شەریعەتى ئیسلام دەکرێت.

کۆمپانیاى گشتیى هێڵی ئاسمانیی عێراق ئەوەی ڕونکردەوە کە،  یەکێک لە گەشتەکانیان بەهۆى خراپى کەشوهەوا دواکەتووە کە بڕیار بووە رەوەندى عێراقى بگوێزێتەوە، بۆیە نووسینگەکە لەسەر بودجەى خۆى ناچار بووە کە گەشتیاران بباتە هۆتێلێک،ئیدارەى هۆتێلەکە بەبۆنەی نزیکبوونەوەى بۆنەکانى سەرى ساڵى نوێ، ژەمە خۆراک و دیارى پێشکێش بە سەرجەم ئەو کەسانە کردووە کە لە هۆتێلەکە بوون بە گەشتیارە عێراقییەکانیشەوە و ئەو وێنانەى بڵاوکراونەتەوە لەو هۆتێلە بووە و پەیوەندى بە کۆمپانیاکەیانەوە نەبووە".

ئەو وێنانەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە کە گوایە ژەمە خۆراک بوون و دراونەتە گەشیاران لۆگۆى کۆمپانیاکەیانى پێوە نییە کە لەسەر سەرجەم ژەمە خۆراکەکاندا هەیە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار