سوودانی له ‌لووتكه‌ی عه‌ره‌بی – چینی بۆ هاریكاری و گه‌شه‌سه‌ندن : عێراق ‌په‌رۆشه‌ بۆ سه‌قامگیریی بازاڕه‌كانی نه‌وت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ سعودیە هێنا و گەڕایەوە بەغدا. لە سەردانەکەدا ‌به‌شداری له ‌لووتكه‌ی عه‌ره‌بی - چینی بۆ هاریكاری و گه‌شه‌سه‌ندن کرد. 

سوودانی له ‌لووتكه‌ی عه‌ره‌بی – چینی بۆ هاریكاری و گه‌شه‌سه‌ندن گوتاری عێراقی پێشكێشكردو ڕایگەیاند: "عێراق ‌په‌رۆشه‌ بۆ سه‌قامگیریی سیستمی ئابووریی جیهان. له‌وانه‌، سه‌قامگیریی بازاڕه‌كانی نه‌وت، كرانه‌وه‌ی ئه‌رێنی به ‌رووی هه‌موو دۆستاندا". 

وتیشی، لە داهاتوودا هەنگاوەکانی حکومەتەکەی "سەرنجیان لەسەر بەرەوپێشبردنی ئابووری و فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییەکان دەبێت،" داواشی لە سەرکردە بەشداربووەکانی لووتکەکە کرد، "کرانەوەی ئابوورییان بە رووی عێراقدا هەبێت کە ژینگەیەکی بەپیتە بۆ وەبەرهێنان و بنەمای مرۆیی و مادی گرنگی بۆ سەرکەوتن تێدایە."

هاوکات له‌گه‌ڵ ژمارەیەک سه‌ركرده‌ی به‌شدار له‌و لووتكه‌یه‌ هەبوو و پێکەوە بیروبۆچوونیان ئاڵوگۆڕکرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوئاهەنگی هه‌ڵوێسته‌كان كرده‌وە بۆ وەڵامدانەوەی ئاڵنگارییە ئابووری و ئه‌منییەکان‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار