بەهای تمەن بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزی
پێشبینی دابەزینی زیاتری بەهای تمەن دەکرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
بەهای تمەن لە بەرامبەر دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و دۆلار نرخی مێژویی لە بازاڕەکانی ئێران تۆمار کرد و پێشبینی دەکرێت بە بەردەوامبونی ناڕەزایەتییەکا بەهای تمەن زیاتر دابەزێت.
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە نرخی هەر دۆلارێک لە بازاڕەکانی وڵاتەکە گەیشتوەتە 37 هەزار و 500 تمەن و ئەوەش بە بەرزترین نرخی دراوی دۆلار دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان لە وڵاتەکە ئەژمار دەکرێت.
لە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نرخی هەر دۆلارێک لە وڵاتەکە 30 هەزار تمەن بوە و دوای زیاتر لە 85 رۆژ ناڕەزایەتیی هەر دۆلارێک لانیکەم حەوت هەزار تمەن بەرز بوەتەوە.
شارەزایانی ئابوریی پێشبینیی دەکەن بە بەردەوامبونی ناڕەزایەتییەکان و هەڵوێستی ئەمریکا بۆ دەستبەردابونی چالاک کردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1، بەهای دراوی تمەن بەردەوام بێت لە دابەزینی زیاتر.