نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق: دووەم کاروانی پارە دزراوەکەی بانکی رافیدەین گەڕێندرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دووەم کاروانی پارە دزراوەکەی بانکی رافیدەین گەڕێندرایەوە کە 134 ملیار و 455 ملیۆن و 600 هەزار دینارە.

نوسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "لەئەنجامی بەدوداچونێکی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەهاوکاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لایەنەپەیوەندیدارەکانی بواری دەسپاکی بەردەوامبون لەبرەودان بۆ گێڕانەوەی ئەوپارانەی دزراون بەتایبەتی پارەکانی باج کە بە دزینی سەدە ناوزەد دەکرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، وەک جەختکردنەوەیەکیش بۆ ئەو بڕیارانەی کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێکەوتی 27ی مانگی رابردو رایگەیاند بو، بەشی دوەمی پارەکانی باج گێڕدراونەتەوە کە بڕەکەی 134 ملیار و 455 ملیار دینارە، کە بەشێوەیەکی یاسایی خرابونە سەر هەژماری کراوەی لقی سەرەکی بانکی ڕافیدەین، به‌وه‌ش تێکڕای پارە گێڕاوەکان دەگەنە 317 ملیار و 535 ملیۆن و 536 هەزارو 525 دینار.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنەکانی وەرگرتنەوەی پارە و بەدواداچوون بۆ داواکراوان بەردەوامە لەژێر چاودێری راستەوخۆی سەرۆکی حکومەت، لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەخاتە پێشەنگی ئەولەویەتەکانەوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار